09 اردیبهشت 1403

إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

ماڵپه‌ڕی فەرمی جەماعەتی ده‌عوەت و ئیسلاح

  • وتوێژێک لەگەڵ بەڕێز مامۆستا سەیید محەممەد ئەمین واژی مەهاباد

    سڵاو ڕێزم هەیە لە خزمەت برایان و خوشکانی زێدە ئازیز، وەک دەزانین کۆمەڵگای کوردی زۆری ڕێز بۆ ئایینی پیرۆزی ئیسلام داناوە و بە شانازییه‌وە ئەرکەکان و پێداویستییه‌کان بەڕێوە دەبا، یەکێ لە ڕاسپاردەکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام، ڕۆژووگرتنە لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، لە کوردستانی ئازیزماندا وەک هەر شوێنەکی تر، دابونەریتی تایبەتی خۆی هەیە. سەبارەت بەو بابەتە و بۆ زیاتر شیکردنەوە؛ دیمانەیەکمان پێک هێناوە لەگەڵ بەڕێز مامۆستا سەیید محەممەد ئەمین واژی، شارەزای بواری ئایینی.

    نووسه‌ر:
    محه‌ممه‌د ئه‌مین واژی
  • پێشەکی: بزاڤی ڕزگاری و ئازادیخوازیی کوردی، خۆی بە قەرزداری پیاوانی ئایینی و دەرچوانی حوجرە دەزانێ که زۆر شێلگیرانە هاتوونەتە گۆڕەپانی مەیدان و بۆ وەدیهاتنی مافه ڕه‌واکانی گەلەکەیان، چالاکی بێ‌وچانایان نواندووە. یەکێ لەم کەسایەتییە ونانە، حاجی بابە شێخی تورجانە.

    مێرمنداڵ بووم، زۆر جار لە حاجی مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەلیمی (دۆنەخۆر) که له لاجان بوو و خۆی قوتابی و فەقێی ئەم زانا پایەبەرزە بوو، گوێم لە ناوی ئەو کەسایەتییە دەبوو و ده‌مبیست که دەیفەرموو حاجی بابە شێخ ئاوای گوت و ئاوای فەرموو؛ به کورتیی بە ڕێزەوە باسی دەکرد.

    نووسه‌ر:
    محه‌ممه‌د ئه‌مین واژی
  • ئیسلام ئایینێکه‌ ئاسمانی‌و له چارده‌ سه‌ده‌ی رابردوو دا، توانیویه‌تی چاکی‌و پاکی خۆی به‌ هه‌موو گه‌لانی جیهان بسه‌لمێنێ. ئه‌گه‌ر هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌کی موسوڵمان شانازی به‌وه‌ ده‌کا که‌ چیی کردووه‌ بۆ ئیسلام، ئه‌وا گه‌لی کوردیش ئه‌گه‌ر له‌ هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی‌تر زیاتر خزمه‌تی به‌ ئیسلام نه‌کردبێ که‌متری نه‌کردوه‌. چاو له ‌هه‌ر کتێبخانه‌یه‌ک بکه‌ی ناوی زاناو بلیمه‌تی کورد به‌ زه‌قیی دیاره؛‌ ته‌نانه‌ت زۆر جار نه‌ته‌وه‌کانی‌تر زانا و ده‌سه‌ڵاتدارانی دادگه‌ری کوردیان به‌ هی‌خۆیان زانیوه‌.

    نووسه‌ر:
    محه‌ممه‌د ئه‌مین واژی